PM:08:50:16/03/2026
1692 جار خوێندراوەتەوە
دوای پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید، بافڵ تاڵەبانیش وتی، لەم کاتەدا کە ناوچەکە ڕووبەڕووی گرژی و ناسەقامگیرییەکی سەخت بووەتەوە، نابێت بە هیچ شێوەیەک ئەو بڕیارانەی پەیوەندییان بە چارەنووس و ژیانی گەلەکەمانەوە هەیە، بە شێوەیەکی تاکلایەنە بدرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی بنکەفراوانە و پێویستە هەموو لایەنەکان بەپێی ئەو بنەمایە مامەڵە بکەن.
دەشڵێت، ئێستا کاتی گرژی و ئاڵۆزی، یان تۆمارکردنی خاڵی سیاسی نییە و هاوڵاتییان شایەنی ئەوەن لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان پێبدرێت، بۆیە لە بەرامبەر ئەو مەترسییە گەورانەی کە رەنگە رووبەڕووی هەرێم ببنەوە، ئێستا کاتی یەکڕیزییە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش وتی، پاڵپشتی لە دیالۆگێکی بنیاتنەرانە دەکەن لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە بەغدا و هەولێر. ئامانجیش لەم هەنگاوە پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراقە، بە جۆرێک کە دڵنیایی هەبێت لەوەی خۆشگوزەرانی و ژیانی هاوڵاتییان هەرگیز ناکەوێتە مەترسییەوە.