سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید لەسەر ناردنی نەوتەکەی عێراق چی دەڵێت؟

PM:06:12:16/03/2026

1900 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو یاری بە موقەدەراتی خەڵکی هەرێمەوە دەکات و دەشڵێت، پارتی داوای پارەیەکی زۆر دەکات بۆ کۆمپانیاکانی تا بەغدا نەوت لە بۆری هەرێمەوە بنێرێت و بەغدا پارەی نەمێنێت کێ مووچەی هەرێم بنێرێت وتیشی، سبەینێ بەغدا تۆڵەبکاتەوە مووچەخۆران باجەکەی دەدەن و داوا لە هەموو لایەنەکانیش دەکات دژی ئەم بڕیارە بوەستنەوە بەتایبەت یەکێتی.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا لەبارەی رەتکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگەی جەیهانەوە لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە رایگەیاند، حکومەتی ماوەبەسەرچوو یاری بە چارەنووسی خەڵکی هەرێمەوە دەکات و ئەگەر سبەی بەغدا تۆڵە بکاتەوە مووچەخۆران باجەکەی دەدەن.

شاسوار عەبدولواحید ئاشکراشی کرد، "پارتی داوای پارەیەکی زۆر دەکات بۆ کۆمپانیاکانی تا بەغدا نەوت لە بۆری هەرێمەوە بنێرێت و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم دژی ئەم بڕیارە بوەستنەوە بەتایبەت یەکێتی".

باسی لەوەشکردووە، ئەم بڕیارانە بڕیاری تاکلایەنەی حزبێکی سیاسین پەیوەندی بە کوردەوە نییە و ئەوەی ئەم حکومەتی ماوەبەسەرچووە بە کوردی دەکات دوژمن پێی ناکات.













گەلەری