PM:07:48:18/03/2026
1728 جار خوێندراوەتەوە
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ کوژرانی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی و کوڕەکەی و ژمارەیەک لە هاوکارانی رایگەیاند، هه‌ر دڵۆپێكی خوێن باجی خۆی هه‌یه، بكوژانی تاوانكاری شه‌هیدانیش به‌منزیكانه ئه‌و باجه ده‌ده‌ن
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیامێکی سەرەخۆشیی بەبۆنەی کوژرانی عەلی لاریجانی و کوڕەکەی بڵاو کردەوە و دەڵێت، "به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی شه‌هیدبونی پڕ له ئازاری عه‌لی لاریجانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و نوێنه‌ری سه‌ركردایه‌تی و كوڕه‌كه‌ی و به‌شێك له هاوكاره‌كانیم پێگه‌یشت".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "لاریجانی كه‌سایه‌تییه‌كی زانا، دوربین، زیره‌ك، پابه‌ند و به‌ئه‌زمون
بو، شاره‌زایی هه‌مه‌چه‌شنی له بواره‌كانی سیاسی، سه‌ربازی، ئه‌منی، فه‌رهه‌نگی و
ئیداریدا هه‌بو، له ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج ده‌یه خزمه‌تكردن له لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی
سیسته‌می ئیسلامی‌دا، بوه كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و كاریگه‌ر".
موجته‌با خامنه‌یی
ده‌شڵێت، "گومانی تێدا نییه كه تیرۆركردنی كه‌سایه‌تییه‌كی له‌و شێوه‌یه
گوزارشته له ڕاده‌ی گرنگی ئه‌و و گه‌وره‌یی ئه‌و ڕق و كینه‌ی كه دوژمنانی ئیسلام
به‌رامبه‌ری هه‌ڵیانگرتوه، پێویستیشه دوژمنانی ئیسلام بزانن كه ڕشتنی ئه‌م خوێنه
له‌سه‌ر چه‌قی سیسته‌می ئیسلامی ته‌نها هێزی زیاتر ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ر دڵۆپێكی
خوێن باجی خۆی هه‌یه، بكوژانی تاوانكاری شه‌هیدانیش به‌منزیكانه ئه‌و باجه ده‌ده‌ن".