PM:09:34:19/03/2026
620 جار خوێندراوەتەوە
ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەیامێکدا، جەژنی پیرۆزی رەمەزان لە گەلی کوردستان و سەرجەم موسوڵمانانی جیهان پیرۆز دەکات و هیوادارە جەژن ببێتە کۆتایی بەڵا و ناخۆشییەکان لە وڵات و ناوچەکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رایگەیاند، هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان لەگەلی كوردستان و سەرجەم ئوممەتی ئیسلام پیرۆز دەکەم.
دەشڵێت، جێگای داخە كە ڕەمەزانی ئەمساڵ جەنگێكی نەخوازراو و خوێناوی یەخەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووە، كاولكاری و خوێن ڕێژی بوو بە جێگرەوەی وتوێژو دانوستان بۆ چارەسەری كێشەو ئاریشەكان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم بۆنەیەدا وێرای پیرۆزبایی ئەم جەژنە پیرۆزە، داواكارین خودای باڵا دەست گەل و وڵاتمان بپارێزێت و بێ تاوانان بەدوربن لە بەڵاو كۆتایی ناخۆشی بێ، وڵاتی موسڵمانان بەدور بگرێت لەم پشێویەو ناوچەكە بەگشتی لەم شەڕە خوێناوی و كاولكاریە دوربخاتەوە.