وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، وادەی دەرچوونی ڤیزای عومرە بۆ ئەم وەرزە دیاریکراوە و سبەینێ دوایین رۆژی دەرچوونی ڤیزا دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەو کەسانەی ڤیزایان وەرگرتووە و گەشتیان بۆ ئەنجامدانی عومرە نەکردووە، دوایین وادە بۆ چوونە ناو خاکی عەرەبستانی سعودیە لەلایەن عومرەکارانەوە، رۆژی ١٥ـی شەوالە، كە دەكاتە ٣ـی نیسانی ٢٠٢٦.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، کە رۆژی ١٨ـی مانگی نیسان، بە کۆتا رۆژی وەرزی عومرە لە سعودیە دادەنرێت
و جەختی کردەوە، نابێت لەو رێکەوتە بەدواوە هیچ عومرەکارێک لە سعودیە مابێتەوە و پێویستە
هەمووان گەڕابنەوە.
سەبارەت بە
ئامادەکارییەکانیش حەج، کاروان ستونی باسی لەوەکرد، کە زۆربەی ئامادەکارییەکان بۆ
حەجی ئەمساڵی ٢٠٢٦، تەواو کراون، بەڵام بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، تا ئێستا
هیچ بڕیارێکی نوێ یان گۆڕانکاری بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ نەدراوە و کارەکان وەک خۆیان
بە رێکوپێکی بەڕێوەدەچن.
هەروەها ئەوەشی
روونكردەوە، لە ١٨ـی مانگی نیسانی ٢٠٢٦، یەکەم رۆژی چالاککردنی ڤیزای حەجی ئەمساڵ
دەبێت و بەمەش قۆناغی کردەیی گەشتی حاجی ئەمساڵدەستپێدەکات.