کەمێک پێش ئێستا بە چەند درۆنێک هێرش کرایە سەر سلێمانی و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تێکشکێندران و خرانەخوارەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، عەلی ساڵح، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی رایگەیاند، بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر سلێمانی و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەرپەرچی هێرشەکانی درایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، یەکێک لە هێرشەکان بۆسەر بارەگای فەرماندەیی سلێمانی بووە، تەقە لە درۆنەکان کراوە و هێرشەکان تێکشکێنراون.
هاوکات تا ئێستا قەبارەی زیانە ماددییەکان نەزانراوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆکانی هاوڵاتیان، بەهۆی تێکشاندنی درۆنەکانەوە، دەنگی تەقەیەکی زۆر لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی سلێمانی بیستراوە، کە بووەتە هۆی دڵەڕاوکێ لای دانیشتووان.