AM:12:03:16/03/2026
1524 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی بارانبارینی بەلێزمە و دروستبوونی مەترسیی لافاو لە سۆران ئاگاداری هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە کە ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاتووچۆ بە گشتی رابگرن تاوەکو ئەو کاتەی دۆخی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداریی هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات و دەڵێت، بەهۆی ناجێگیریی دۆخی کەشوهەوا و بارینی بارانێکی زۆر، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی خۆیان، ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاتووچۆ بە گشتی رابگرن تاوەکو ئەو کاتەی دۆخی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
"لە ئێستادا ئاستی ئاوی گەلی عەلی بەگ زۆر بەرز بووەتەوە و مەترسیی هاتنە
خوارەوەی بەردی شاخەکان هەیە، بۆیە پێویستە هاتووچۆ بەو رێگایەدا نەکرێت".
ئەم هۆشدارییە
لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی
گرتووەتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان مەترسیی لافاو و داڕمانی بەرد زیادیکردووە.