PM:01:25:14/10/2025
1088 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق پلانێكی نوێی بۆ رێكخستنی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل راگەیاند و وتی، ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ساڵانه هاورده‌ده‌كرێن نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار ئۆتۆمبێلن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هاشم سودانی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی ئۆتۆمبێل له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق دەڵێت، ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ساڵانه هاورده ده‌كرێن، به‌پێی داتاكانی هاتووچۆی عێراق، نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار ئۆتۆمبێلن، له‌ئێستاشدا پلان هه‌یه بۆ رێكخستنی پرۆسه‌ی هاورده‌كردن و كۆنترۆڵكردنی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماده‌كراوه، لەناویدا چه‌ندین پێشنیار كه ئۆتۆمبێلی كۆن و به‌كارهێنراو
و زیانلێكه‌وتوو و نوێ له‌به‌رچاو ده‌گرن، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌خرێته به‌رده‌م
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری بۆ په‌سه‌ندكردنی، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌نجامه‌كه‌ش،
رێسای هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل هه‌موار ده‌كرێته‌وه.
وتیشی، توێژینه‌وه‌كه
به به‌شداری داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌كراوه، له‌وانه‌ش هاتووچۆی
گشتی، به‌شی ستانداردكردن و كۆنتڕۆڵی جۆری، وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه، كار،
ژینگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبان و پرده‌كانی وه‌زاره‌تی بیناسازی و نیشته‌جێكردن
و شاره‌وانی به‌غدا.