وەزیری پەیوەندیەکانی عێراق دەڵێت، پڕۆژه‌ی كۆمپانیای نیشتمانی مۆبایل دادەمەزرێنن کە هه‌لیكار بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئەمڕۆ دووشەمە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هه‌یام یاسری وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی، پڕۆژه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی مۆبایل، كه له ٣١ـی ئاب، به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی حكومه‌ت واژۆی له‌سه‌ر كرا، كۆمپانیاكه بە خه‌رجی ناوخۆیی دادەمەزرێت.
دەشڵێت، ئه‌و كۆمپانیایه به‌پێی بڕیارێكی پەرلەمانی عێراق، ده‌بێت پرۆژه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی
هه‌ڵبژێرێت بۆ كارپێكردنی 5G له عێراق و گواستنه‌وه‌ی شاره‌زایی و راهێنانی عێراقییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،هه‌مو
ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاکەوە گیراوەتەبەر به‌پێی ده‌ستور
و یاسا و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئەنجامدراوە.
دەشڵێت، گه‌یشتونه‌ته
ئه‌و قۆناغه‌ی كه كۆمپانیاكه ده‌بێت گرێبه‌ستی مۆڵه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كان
و میدیا واژۆ بكات، کە بڕیار بوو کە ١٠ـی تشرینی یەکەم واژۆی بکەن.