سەردێڕ:

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان: لەم ساڵدا عێراق کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوەی نابێت

PM:12:28:14/10/2025

720 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت، ئەم ساڵ هیچ کێشەیەکی کەمی ئاوی خواردنەوە نایەتە پێشەوە بۆ هاوڵاتیانی عێراق و ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ ئەو مەبەستە و لەگەڵ تورکیاش رێککەوتوون بۆ زیادکردنی بەردانەوەی ئاو.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، کۆمەڵێک رێکاریان گرتووەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی ئاو و یەکێک لەو رێکارانەش رێکەوتنە لەگەڵ تورکیادا بۆ زیادکردنی بەردانەوەی ئاو بۆ هەردوو رووباری دیجلە و فوڕات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکەن ئەمساڵ بارانێکی زۆر ببارێت و بەم هۆیەشەوە کێشەی کەم ئاوی لە عێراقدا چارەسەر دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتەکە وتبووی، رێککەوتنیان لەگەڵ تورکیا کردووە بۆ بەردانەی ٥٠٠ ملیار مەیترسێجا ئاو بۆ هەردوو رووباری دیجلە و فورات بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ـی ئەمساڵ.













گەلەری