سەردێڕ:

ڤیدیۆ؛ یەکێتی دەستیکرد بە دزینی فلێکس و شیشەکانی نەوەی نوێ

AM:10:05:03/10/2025

2360 جار خوێندراوەتەوە

دوای دەستپێکردنی بانگەشە؛ یەکێتی لە سلێمانی دەستیکرد بە دزینی فلێکس و شیشەکانی نەوەی نوێ.


ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دوای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، نەوەی نوێش هاوشێوەی حزب و لایەنەکانی دیکە دەستیکرد بە بانگەشە و فلێکس و پۆستەری بڵاوکردەوە، بەڵام لە سلێمانی یەکێتی دەستیکردووە بە دزینی فلێکس و شیشەکانی نەوەی نوێ.

ئەوەش لەبەر ترسی حزبەکانی دەسەڵاتە لە شکستیان لەم هەڵبژاردنە و فراوانبوونی زیاتری نەوەی نوێ و زیادبوونی دەنگەکانییەتی، بۆیە بەهەر جۆرێک بێت دەیانەوێت رێگریی بۆ نەوەی نوێ دروستبکەن.













گەلەری