PM:09:12:14/10/2025
428 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆى عێراق دەڵێـت، ١٦ سەنتەری چاکسازی بۆ تووشبووانى ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق کراوەتەوە، کە لە رێگەی ئەوانەوە زیاتر لە پێنج هەزار کەس توانیویانە واز لەو ماددانە بهێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، زیاد خەڵەف بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەڵێت، بە ژمارەى ئەو کەسانەى ئالوودەی ماددەى هۆشبەر بوون و چاکبوونەتەوە.
دەشڵێت،
لە ساڵی ٢٠٢٣ سەرۆکی حکومەتی عێراق، فەرمانی تەرخانکردنی ژمارەیەک بینای دەرکرد، کە
پێشتر سەربازی بوون و سەر بە وەزارەتی بەرگری بوون بکرێنە سەنتەری چاکسازى
ئالودەبووانى ماددەى هۆشبەر بە سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزیری ناوخۆ.
لە
سەرجەم پارێزگاکان ١٦ سەنتەری چاکسازی ماددە هۆشبەرەکان هەیە، سێ دانەیان لە
بەغدان و سەرجەمیان توانای زیاتر لە پێنج هەزار قەرەوێڵەیان هەیە، لە ساڵی ٢٠٢٣ـەوە زیاتر لە پێنج هەزار و ٩٠٠ ئالوودەبوو چاکبوونەتەوە، لە ئێستادا تەنها ١٦ هەزار
ئالوودەبوو لە سەنتەرەکاندا هەیە، کە سەرجەمیان لە رەگەزی نێرن.