سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: ٤٠٪ـی ده‌رمانی‌ پێویست له‌ناوخۆی عێراقدا دروست ده‌كرێت

PM:03:24:14/10/2025

568 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، توانیویانە رێژەی بەرهەمهێنانی دەرمان لە سێ ساڵی رابردوودا ٣٠٪ زیادبکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، حەمود لامی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقبۆ کاروباری پیشەسازی و گەشەپێدان وتی، لە سەرەتای کابینەی حکومەتەوە تا ئێستا توانیویانە ئاستی بەرهەمهێنانی دەرمان بۆ دابینکردنی پێویستیی ناوخۆ لە ١٠٪ـەوە بۆ ٤٠٪ بەرزبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کارەکانیان بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە لە ناوخۆ دەستپێکردووە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی پێنج ساڵدا بەرهەمیبهێنن.

ئەو راوێژکارەی سودانی باسی لەوەشکرد، ژمارەی کارگەکان لە عێراق کە لە کەرتی دەرماندا کاردەکەن لە ٢٢ کارگەوە بۆ ٣٤ کارگە زیادیکردووە.













گەلەری