AM:09:38:14/10/2025
876 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشك و هەموو جۆرەكانی پەلەوەر لە ٣٩ وڵاتەوە، بەهۆی تۆماركردنی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە ناویاندا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، مەهدی زەمەد قەیسی، راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، "بڕیارەكە مریشكی زیندوو، بەستوو، بەروبوومەكانیان دەگرێتەوە، لەگەڵ هەموو پەلەوەرەكانی دیكە و هێلكە، لە ٣٩ وڵاتەوە، لەوانە توركیا و میسر و ئێران و ئیتاڵیا و سوید و بەریتانیا.
ئاماژەی
بەوەشكردووە، بڕیارەكە پشتی بە داتاكانی رێكخراوی تەندروستی ئاژەڵانی جیهانی
بەستووە و پەیوەندی بە دەستنیشانكردنی چەند حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندەوە هەیە.
وتیشی،
بڕیارەكە بەردەوام دەبێت تاوەكو ئەو وڵاتەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەی لێ
دەستنیشان كراوە نەمانی نەخۆشییەكە رادەگەیەنێت و لەلایەن رێكخراوی تەندروستی
ئاژەڵانی جیهانییەوە بە فەرمی پشتڕاست دەكرێتەوە، ئەو كاتە لیستی قەدەغەكردنەكە
لادەبرێت.