سەردێڕ:

وەک قەرەبوو پێنج هەزار دینار دەدرێتە هەرکەسێک کە سەگ بیگەزێت

PM:11:16:14/10/2025

736 جار خوێندراوەتەوە

دیاردەی سەگی بەڕەڵا لە زۆرینەی وڵاتان بووەتە كێشەیەكی گەورە، ژمارەی سەگ زۆر زیادی كردووە و چارەسەركردنی ئەو دیاردەیەش پێویستی بە پارەیەكی زۆر هەیە و وای كردووە ئەو رێگەیانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردەكە گیراونەتە بەر چارەسەری كێشەكە نەكەن و ساڵانە سەگگەستنێكی زۆر هەیە، لە ئوردن پێشنیاز كراوە هەر كەسێك سەگ بیگەزێت پارەی پێ بدرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، موعتەز ئەبو رومان پەرلەمانتاری ئوردنی، داوای دەركردنی یاسایەكی لە پەرلەمان كرد وەک قەرەبوو بۆ ئەو کەسانەی سەگ دەیانگەستێت بڕی پێنج هەزار دیناریان پێبدرێت.

دەشڵێت، پێشنیازەكە بەهۆی زیادبوونی رووداوەكانی سەگگەستنە لە تەواوی پارێزگاكان و كاتی هاتووە یاسایەكی دادوەرانە بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانیان دەربكرێت، خەرجكردنی پارەكەش دوای پشكنین و هەڵسەنگاندنی برین و مەترسیداریی گەستنەكە دەبێت، بەپێی بڕیارێكی دادگا زیانەكە بە فەرمی بسەلمێنێت، ئەوەش بۆ مسۆگەركردنی دادوەری و رێگرتن لە سوودبینین لە یاساكە.













گەلەری