PM:04:19:14/10/2025
2032 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاند، ئەو ١٢ كۆچبەرەی لە لیبیا دۆزراونەتەوە و خەڵكی هەرێمی كوردستانن، دەگەڕێندرێنەوە عیراق.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد سەحاف، بەرپرسی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا وتی، ٤٠ رۆژ بەدواداچوونیان بۆ ئەو بابەتە كردووە و ١٢ كۆچبەر دۆزراونەتەوە، كە هەموویان خەڵكی هەرێمی كوردستانن و بە تایبەت سلێمانی، دۆخی تەندروستیشییان باشە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، باڵیۆزخانەی عیراق لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان هەماهەنگی دەكات بۆ گەڕانەوەی
خۆبەخشانەی ئەو كۆچبەرانە و هەروەها وابڕیارە هەماهەنگییان لەگەڵ نوسینگەی
پەیوەندییەكانی دەرەوەی كوردستان هەبێت.
لەم ساڵانەی
كۆتاییدا، لیبیا بووەتە وێستگەیەكی سەرەكی بۆ تێپەڕبوونی كۆچبەرانی نایاسایی بەرەو
ئەوروپا، گرتنەبەری ئەو رێگەیەش لەلایەن كۆچبەرانی نایاسایی عیراقییەوە
زیادیكردووە.