سەردێڕ:

لە مانگی رابردوو بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس زیادیکردووە

AM:08:55:14/10/2025

588 جار خوێندراوەتەوە

لە مانگی ئەیلوول بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس رۆژانە ٦٣٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە، لە هەمان ماوەدا بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق ٦٥ هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە و نزیکبووەتەوە لە چوار ملیۆن و ٧٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٥، بەپێی راپۆرتی مانگانەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی خاو ناسراو بە (ئۆپێک)، بە گوێرەی راپۆرتەکە، بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس لە مانگی ئەیلوول بە ٦٣٠ هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٤٣ ملیۆن و ٤٦ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و هەر یەکە لە سعوودیە و رووسیا پێشەنگی بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتیان گرتووە.

هاوکات، کۆی بەرهەمهێنانی ١٢ وڵاتی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک بە ٥٢٤ هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە و کۆی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە گەیشتووەتە ٢٨ ملیۆن و ٤٤٠ هەزار بەرمیل.

بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە چوارچێوەی بڕیاری وڵاتانی ئۆپێک پڵەسە، دوای ئەوەی تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول سعودیە و حەوت وڵاتی دیکەی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس کۆتاییان بە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی نەوتی خاو هێنا و ٢.٢ ملیۆن بەرمیل نەوتیان گەڕاندەوە بازاڕەکان، لە دوا کۆبوونەوەی نێوانیاندا، هاوڕابوون لەسەر گەڕاندنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی زیاتر بۆ بازاڕەکان، بە شێوەیەک قۆناغ بە قۆناغ ١.٦٥ ملیۆن بەرمیل نەوت تاوەکو تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ دەگەڕێنەوە بازاڕەکان.













گەلەری