سەردێڕ:

قۆناغی دووەمی ئەلکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک دەستپێدەکات

PM:08:02:14/10/2025

1040 جار خوێندراوەتەوە

دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی پسوڵەی ئەلیکترۆنیکردنی خۆراک بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە قۆناغی دووەم دەستپێبکات و ئامادەکاری بۆ دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک، بڕیارە لەم مانگە قۆناغی دووەم دەستپێبکات و ئەپڵیکەیشنەکە کارا بکرێت.

دوای کاراکردنی ئەپلیکەیشنەکە خزمەتگوزارییەکانی زیادکردنی منداڵ و گواستنەوەی پسوولەی خۆراک لە نێوان پارێزگاکان و دروستکردنی پسوڵەی خۆراکی نوێ بۆ ئەو کەسانەی ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە کارا دەکرێت.













گەلەری