PM:05:30:13/10/2025
488 جار خوێندراوەتەوە
راهێنان بە ٢٣٠ هەزار كارمەندی كۆمسیۆن دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە مانگى داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وتی، لەڕۆژی شەممەوە قۆناغی یەكەمی راهێنان بە كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستی پێ كردووە و راهێنانەكان بە سێ قۆناغ بەڕێوە دەچن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ٢٣٠ هەزار كارمەند رۆژی دەنگدان بەشداری لە راهێنانەكاندا دەكەن
و كۆتایی ئەم مانگە راهێنانەكان تەواو دەبن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى ١١ـی تشرینى دووەمى ٢٠٢٥ هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق
بەڕێوەدەچێت و نەوەی نوێش بە لیستی ٢٨٨و بە دروشمی ئەمجارەش درۆ دەکەن، رووبەڕووی
دەسەڵات دەبنەوە.