ماڵپەڕێ پۆلتیکۆ دەڵێت، ئەمریکا پڕۆژەیەکی فراوانی داناوە بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی لە مەترسیی درۆنەکان بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ و بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە بۆ ئەوەی پۆلیس و پاسەوانەکانی فێر بکات چۆن دژی درۆنەکان بجەنگن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ماڵپەڕێ پۆلتیکۆ وتی، ئەم پلانە بۆ پێش مۆندیالی ساڵی داهاتووە کە لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕیوە دەچێت.
ئەو ماڵپەڕە دەشڵێت، یارییە ئۆڵۆمپیەکانی ٢٠٢٨
لە لۆس ئانجلۆس بەڕێوە دەچێت و ئەمریکاش یادی ٢٥٠ ساڵەی دامەزراندنی خۆی دەکاتەوە
و، دەترسێت لەوەی لەو بۆنانەدا درۆن بەکار بهێنرێت بۆ هێرشی تیرۆرستی.
ئەمریکا بڕی
٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ حکومەتی هەرێمەکان و پۆلیسی شارەکان دابین کردووە، بۆ
ئەوەی فێری بەکارهێنانی ئامێرەکان ببن.
هاوکات، ئەم
تەکنەلۆژیایەی ئەمریکا پەرەی پێداوە، یارمەتیی پۆلیس و پاسەوانانەکان دەدات بۆ
دۆزینەوەی
درۆنەکان لە ئاسماندا، هەروەها ڕێگریکردن لە کارکردنیان بە تەکنەلۆژیا و
گەڕاندنەوەیان
بۆ شوێنی دەستپێکردنیان.
تەنها وەزارەتی
داد و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ مافی ئەوەیان
هەیە دژی درۆنەکە هەڵسوکەوت بکەن.
پرۆژەکە تەنیا
بۆ ئاسایشی یاریەکان نییە و، ئەمریکا دەیەوێت پیشەسازیی دژەدرۆن لەناو
وڵاتەکەیدا گەشە پێبدات و بازرگانی درۆنەکانیش فراوانتر بکات.