سەردێڕ:

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز: حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەیەوێت نرخی نەوت و سوتەمەنی گرانتربکات

AM:09:51:14/10/2025

2808 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز کە کاندیدی نەوەی نوێشە وتی، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەنیازی گرانکردنی سووتەمەنیە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان وەڵامی دایەوە و دەڵێت، لێدوانەکەی وەزیر دەستکاری کراوە، پەرلەمانتارەکەش جەخت دەکاتەوە کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەیەوێت دوای هەڵبژاردن سوتەمەنی گرانتربکات.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، رێبوار ئەوڕەحمان، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق و کاندیدی نەوەی نوێ وتی، حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەیەوێت نرخی نەوت و سووتەمەنی گرانتربکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی وتین ئامادەن نەوت و سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتکراو بۆ هەرێم دابینبکەن".

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و غاز باسی لەوەشکردووە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو داواکارییەکەی سودانی رەتکردووەتەوە لەبەر بەرژەوەندی کۆمپانیاکانیان.













گەلەری