سەردێڕ:

رێککەوتنامەی راگرتنی شەڕ لە غەززە لە شەرم شێخ واژۆکرا

PM:07:56:13/10/2025

720 جار خوێندراوەتەوە

بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی، لوتکەی شەرم شێخی میسڕ بۆ ئاشتی دەستپێکرد، بە مەبەستی ئیمزاکردن لەسەر رێککەوتنی ئاگربەستنی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس، بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی غەززە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا وتی، بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە رێککەوتنی ئیسرائیل و حەماس واژۆ دەکەن بەڵام پرسی تەرمی بارمتەکانی ئیسرائیل هێشتا کۆتایی نەهاتووە.

سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی قەتەڕ و تورکیا و میسڕی کرد لە پای هەوڵەکانیان بۆ رێککەوتنی ئاشتی.

دوای وتەکانی ترەمپ، هەریەکە لە سەرۆکی ئەمریکا و میسڕ و میری قەتەڕ و سەرۆککۆماری تورکیا، ئیمزایان لەسەر رێککەوتنامەکەی لوتکەی شەرم شێخ کرد کە تایبەت بوو بە کۆتاییهێنانی شەڕی غەزە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل.

دوای رێککەوتنەکە سەرۆکی ئەمریکا وتی، کاروبارەکانی رێککەوتنەکە بە باشی بەڕێوەچوون و ئەوەش مایەی دڵخۆشی هەموولایەکە.













گەلەری