سەردێڕ:

ئامادەکاریەکانی فیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکرد

AM:12:00:15/10/2025

492 جار خوێندراوەتەوە

ئامادەکارییەکان بۆ یازدەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستی پێکردووە و لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠٠ کەس ناویان بۆ وەرگرتنی کەپر و دوکان لەفێستیڤاڵەکەدا تۆمارکردووە، بەڵام هێشتا رۆژەکەی دیاریی نەکراوە.


هەوڵدەدرێت ژمارەی بەشداربوان بگەیەننە ٦٠٠ کەس و لە فێستیڤاڵەکەى ئەمساڵدا چالاکییەکان فراوانتر کراوە و چالاکی هونەری و منداڵانیشیان تێکەڵ بە فێستیڤاڵەکە کردووە، و پێشبڕکێی گەورەترین هەنار ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە فێستیڤاڵەکە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا دەستپێبکات و بەهۆى ناجێگیرى کەشوهەواوە نەتوانراوە رۆژەکەى بەتەواوى دیاریى بکەن.

بەپێی ئامارەکان، ساڵى رابردوو نزیکەى ٥٠٠ پیشەوەر و خاوەن باخ و جووتیار، بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە.













گەلەری