PM:10:04:13/10/2025
712 جار خوێندراوەتەوە
سروە عەبدولواحید دەڵیت، سودانی پێی وتووە ناردنی موچە دوای ٣٠ رۆژ لە رادەستکردنی نەوت و ناردنی ١٢٠ ملیارەکە دەنێردرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥،سروە عەبدولواحید سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی وتی، ناردنی موچە پەیوەستە بە بەردەوامی رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتیی هەرێم و پارتی و یەکێتی ئامادە نین پرسی داهاتی نانەوتی یەکلایی بکەنەوە و داهاتەکە رادەستی بەغدا بکەن.
لەسەر
داوای ئەوان سودانی رەزامەندیدا هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق ١٠٠ هەزار دینارەکە بۆ
خانەنشینانی هەرێمیش خەرجبکرێت، لەسەر هاتنی موچەش وتی، سودانی پێی وتووە ناردنی
موچە دوای ٣٠ رۆژ لە رادەستکردنی نەوت و ناردنی ١٢٠ ملیارەکە دەنێردرێت، دەشڵێت
لەسەر داوای ئەوان سودانی بە وەزارەتی نەوتی وتووە سەرپەرشتی ٥٠ هەزار بەرمیل
نەوتەکە بکەن کە دەدرێت بە هەرێم تاوەکو هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق نەوتی سپی بە ٣٥
هەزار بدرێت بە خەڵک.