PM:10:43:13/10/2025
336 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت، کاروانی دووەم لە هێلیکۆپتەری ئەمریکی(بێڵ ٥٠٥)گەشتووە بە دەستیان وژمارەی هێلیکۆپتەرەکان هەشت دانەیە و لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەدایە بۆ بەرەوپێشچونی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کاروانی دووەمی هێلیکۆپتەرە ئەمریکییەکان گەشتنە بنکەی فەریقی شەهید محەمەد عەلای ئاسمانی.
وەرگرتنی ئەم هێلیکۆپتەرانە، جێبەجێکردنی رێنماییەکانی محەمد شیاع سودانییە،
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بۆ پاڵپشتی و پەرەپێدانی تواناکانی هێزی ئاسمانی
عیراق لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.
وەرگرتنی هێلیکۆپتەری جەنگی لە ئەمریکا لەلایەن عیراقەوەبەشێکە
لە پلانی وەزارەتی بەرگری بۆ بەرەوپێشچوون و بە مۆدێرنکردنی سیستەمی فڕۆکەوانی
سەربازی و بەرزکردنەوەی تواناکانی مەشق و ڕاهێنانی ئاسمانی.