هەوکردنی جومگەکان یەکێکە لە حاڵەتە ئازاربەخشەکان کە کاریگەری لەسەر جومگەکان و جوڵەکانیان هەیە، کە ناڕەحەتییەکی زۆر بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانە دروست دەکات.
پەیڕەوکردنی رێجیمێکی خۆراکی دژە هەوکردن دەتوانێت تەنها لە ماوەی دوو مانگدا جیاوازییەکی گەورە دروست بکات.
هەرچەندە هیچ چارەسەرێک بۆ هەوکردنی جومگەکان بوونی نییە، بەڵام هەندێک هۆکاری وەک خۆراک و گۆڕینی شێوازی ژیان و دەرمانەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە خاوکردنەوە و کەمکردنەوەی نیشانەکانی.
هەندێک خۆراک
وەک بەرهەمە لە قوتوکراوەکان، مەترسی تووشبوون بە حاڵەتێکی تەندروستی درێژخایەن
زیاد دەکەن.
خۆراکی رووەکی
و دەریای باشترین بژاردەیە بۆ ئەو کەسانەی هەوکردنی جومگەکانیان هەیە.
دەتوانیت
لەڕێگەی رجیمێک هەوڵبدەی نیشانەکانی هەوکردنی جومگەکان کەمبکەیتەوە کە ئەم رجیمە،
خۆراکی رووەکی و ماسی و دانەوێڵە و چەرەس و گوێز و گەنمەشامی و فاسۆلیا و نۆک لەخۆدەگرێت،
و شیرەمەنی و گۆشت ناگرێتە خۆی.
باشترین
سەوزەکانی دژە هەوکردن بریتین لە، برۆکلی، کاهو، کەلەرم و کەرەوز.
تۆوی چیا و
تۆوی کەتان خۆراکێکی گونجاون، چونکە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و ئۆمیگا ٣ و پرۆتین.
ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا 3 یەکێکی دیکەیە لە
ماددە خۆراکییە سەرسوڕهێنەرەکان کە دەتوانێت هەوکردن کەمبکاتەوە.