AM:09:11:14/10/2025
592 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار کارتی دەنگدانیان دابەشکردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، پڕۆسەی دابەشکردنی کارتەکان لە رێگەی هەزار و ٧٩ سەنتەری تۆمارکردنەوە لە سەرجەم پارێزگاکاندا ئەنجامدراوە.
کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار کارتی
دەنگدانیان دابەشکردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و کارکردنیش بەردەوامە بۆ
دابەشکردنی ئەو کارتانەی کە ماونەتەوە.
هاوکات وتیشی، دەستیانکردووە بە تۆمارکردنی چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی
و هەروەها هەماهەنگی کردن لەگەڵ میدیاکان بە مەبەستی روماڵکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.