سەردێڕ:

ڤیدیۆ؛ پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ باسی هەناردەی نەوت و هەرزانبوونی سوتەمەنی دەکەن

PM:06:14:27/09/2025

3112 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەی دراوە بە هەرێم بۆ بەرهەمهێنانی بەنزین و نەوتی سپی و گازوایلە و پێویستە وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەنزین بە ٤٥٠ دینار و نەوت بە ١٥٠ دینار بدرێت بە هاوڵاتیان، وتیشی، وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە نزیکەوە چاودێری ئەو نەوتە دەکەن کە دراوە بە هەرێم تاوەکو لە خزمەتی خەڵک بەکاربهێندرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق وتی، ئەو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەی دراوە بە هەرێم بۆ بەرهەمهێنانی بەنزین و نەوتی سپی و گازوایلە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەنزین بە ٤٥٠ دینار و نەوت بە ١٥٠ دینار بدرێت بە هاوڵاتیان.

ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ وتیشی، وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە نزیکەوە چاودێری ئەو نەوتە دەکەن کە دراوە بە هەرێم تاوەکو لە خزمەتی خەڵک بەکاربهێنرێت.

کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانى کوردستان دەڵێت، وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کوردستان لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمان یەکێک لە کارە سەرەکییەکانمان ئەوەیە دەبێت نرخی سوتەمەنی بە نرخی پاڵپشتی کراو بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابینبکرێت، وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق.


 













گەلەری