سەردێڕ:

بەریتانیا مەرجەکانی پێدانی مافی نیشتەجێبوون بە پەنابەران توندتر دەکات

PM:04:21:02/10/2025

4932 جار خوێندراوەتەوە

بەریتانیا مەرجەکانی پێدانی مافی نیشتەجێبوون بە پەنابەران توندتر دەکات و دەڵێت، مافی نیشتەجێبوون دەبێت بە شێوەیەکی یاسایی و فەرمی بێت و لەداهاتوودا رێگانادەین کۆچبەران بە ڕێگای نایاسایی بێنە وڵاتەکەیانەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی، چەندین رێکاری نوێ دەگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت پەنابەران لە داهاتوودا تەنها بە رێگای فەرمی و یاسایی بێنە بەریتانیا.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر ستارمەر وتوبووی پرسی کۆچبەران چارەسەر دەکات و بە پێی ئامارەکانیش لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ زیاتر لە ١١٠ هەزار کۆچبەر چوونەتە بەریتانیاوە.













گەلەری