PM:08:26:02/10/2025
1756 جار خوێندراوەتەوە
كۆمپانیای سۆمۆ دەستپێكردنی هەناردەكردنی نەوتی خاوی کێڵگەکانی هەرێمی راگەیاند و دەشڵێت، تیمە تایبەتمەندەکانی بە هاوکاری لەگەڵ کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، راستەوخۆ سەرپەرشتی قۆناغەکانی بارکردنیان لە بەندەری جەیهانی تورکیا کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای به بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند، "یەکەم هەناردەکردن لەرێگەی کەشتی نەوتی "ڤالیسینا"ەوە دەستیپێکردووە، بەپێی میکانیزمە پەسەندکراوەکان و لە چوارچێوەی شەفافیەتدا کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە پەسەندکراوە بۆ دەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی چاودێری دارایی و کارگێڕی".
سۆمۆ
دووپاتیشیکردەوە، تیمە تایبەتمەندەکانی بە هاوکاری لەگەڵ کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی
باکوور، راستەوخۆ سەرپەرشتی قۆناغەکانی بارکردنیان لە بەندەری جەیهانی تورکیا
کردووە و دڵنیابوون لە رێکارەکان و جێبەجێکردنی ستانداردە تەکنیکییە
نێودەوڵەتییەکان.
کۆمپانیاکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە رەنگدانەوەی پابەندبوونی دەوڵەتە بۆ یەکخستنی
هەوڵە نیشتمانییەکان لە بەڕێوەبردنی کەرتی وزە و بەهێزکردنی پێگەی عێراق وەک
سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لە بازاڕە جیهانییەکان.