نرخی نەوت لە نزمترین ئاستی شەش مانگی رابردووی نزیک دەبێتەوە
سەرەڕای فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا نرخی نەوت بەراورد بە رۆژی ١٥ـی نیسان بە رێژەی زیاتر لە ٨٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستاشدا بە ٨٢ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێستادا رێژەی ئاو لە بەنداوەکەدا گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٢٪ و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەرزتر بووەتەوە.
لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەرییدا میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمەوە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسڕائیلەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسڕائیلەوە لە کەرتی غەززە ١٤١ رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە و ٧٠ رۆژنامەنووسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی دوایین ئامارەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، فرۆشی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بە نزیکەی لە هەموو بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە ماوەی کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر ٩ـی ئەمشەو لەو ناوچانەی هەرێم کە بارانیان تێدا باریوە لە هەڵەبجە زۆرترین باران باریوە کە بڕی ٣٥.٦ ملم بووە، هەروەها لە پیرمام کەمترین باران باریوە کە بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە.
دامەزراوەی "ئایندەی عێراق" بۆ لێکۆڵینەوە و راوێژکاری ئابووری رایگەیاند، بەپێی داتاکان هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی ٣٢٪ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو زیادی کردووە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستی کردەوە بە بەرهەمهێنان، لە ئێستادا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیان لەدوای کاتژمێر یەکی شەوەوە بارانبارینی بەلێزمە لە سەنتەری شارەکانی هەرێم دەست پێدەکات و تاوەکو کاتژمێر نۆی بەیانی بەردەوام دەبێت.
وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ١١١ هەزار سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و زیاتر لە ٢١ هەزار چەک و کەرەستەی سەربازیش لەناوبراون، هەروەها روسیا زیاتر لە ٥٤٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە خاکی ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵ کردووە.
پزیشکێکی ددان هۆشداریدا لەوەی کە هەڵەیەکی سادەی باو لە پاککردنەوەی ددانەکاندا دەکرێت هۆکاری زەردبوونی ددانەکان بێت.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی بەسەر ئەو خێزانە ئاوارانەدا کراوە کە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و لە ئێستادا زیاتر لە ١٠٠ خێزان هاوکاری داراییان بە بڕی چوار ملیۆن دینار بەسەردا دابەش کراوە.
ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا بەهۆی هەڵنەگرتنی کارتی دەنگدانەوە نەیتوانی بەشداری لە هەڵبژاردنی کۆمیسیارانی پۆلیس و تاوان بکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو رایگەیاند، لە ئەنجامی زۆری بڕی بارانبارین و دروستبوونی لافاو بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاد دەکرێت و ئاستی ئاوی رووباری سیروان بەرز دەبێتەوە، هەربۆیە داوا لە دانیشتوانی سنووری گەرمیان و دەربەندیخان دەکەن لەپێناو سەلامەتی و دووربوونیان لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لە رووبارەکە و بەنداوەکە دوور بکەونەوە تا ئەو کاتەی شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە.
تیمی فریاگوزاری بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی ئەو چوار شاخەوانەی کە بە مەبەستی شاخەوانی روویان لە قەرەداغ کرد بوو و ئاو بردنی دۆزراونەتەوە و بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری دەیان گوازنەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، وەکو ئامادەکارییەک بۆ وەرزی حەج لە رۆژی ١٤ـی ئایارەوە گەشتەکانی دەستەی حەج و عومرەی عێراق بۆ مەدینە دەست پێدەکات و لە رۆژی ١٨ـی ئایارەوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ مەدینە بە مەبەستی ئەنجامدانی حەج دەست پێدەکات.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی کە لە شەوی رابردوەوە رووی لە ناوچەکە کردووە سامانی ئاوی زیادیکردووە و بەمەبەستی راگرتنی باڵانسی ئاستی داهاتی ئاوی و بەکاربردنی ئاو یەکێک لە دەروازەکان کراوەتەوە. دەشڵێت، "بەنداوەکە کەمتر لە ٢٥ سانتیمەتری ماوە بۆ سەر رێژبوون".
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا پشتیوانی بۆ هەموو رۆژنامەنوسان دووپات دەکەنەوە. دەشڵێت، " پێویستە به بێ سنووردارکردن و ناچارکردن کارەکانیان بەڕێوەببەن، لەسەربنەمای دەستوور ئەرکی ئێمەیە که ئازادییه گشتییەکانیان دەستەبەر بکەین".
وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا روسیا ١١٦ مووشەکی ئاراستەی چەند بنکەیەکی سەربازی ئۆکرانیا کردووە و ٧٠ هێرشی درۆنیشی بۆ سەر چەند کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی ئەنجامداوە. دەشڵێت، "روسیا دەستی بە هێرشێکی فراوانی مووشەکی کردووە".
کەمخوێنی یەکێکە لە گرفتە باوە تەندروستییەکان کە تیایدا جەستە ناتوانێت بە باشی خرۆکەی سوور بەرهەمبهێنێت، لەئەنجامدا هۆکار دەبێت بۆ باش بڵاونەبوونەوەی ئۆکسجین لە جەستەدا.
دوای فشارەکانی نەوەی نوێ و پێداگیری حکومەتی عێراق بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران لەڕێگای بانکی بازرگانی عێراقەوە، پڕۆژەى هەژمارى منی مەسرور بارزانى نزیک بوەتەوە لە هەڵوەشانەوە و بەپێی نوسراوێک حکومەتی ماوە بەسەرچوو رازی بوو بە کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکەکانی تی بی ئای و رەشید و رافیدەین.
کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر بە ئامانجگرتنی دانەغاز لە ئێستادا ئاستی بەرهەم هێنانی غاز ئاسی بوەتەوە و تیکڕای توانای بەرهەمهێنانیش بۆ زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن پێ سێ جا بەرزبووەتەوە. دەشڵیت، "لە پلاندایە ئاستی بەرهەمهینانی غاز بۆ زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن پێ سێ جا بەرزبکەنەوە".
وتەبێژی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، دانیشتوانی چواردەوری پرۆژەی ئاوی خاس پێویستە لە پرۆژەکە دووربکەونەوە و نزیک نەبنەوە بەهۆی ئەوەی بوتڵیکی ٨٠٠ کیلۆیی لە غازی کلۆر لە پرۆژەکەدا خاڵیبووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەبارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەریمی گرتووەتەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلەکە بەهێزتردەبێت و هەورە تریشقە و لێزمە باران لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەهێزتردەبێت و لەکاتەکانی شەویشدا لە سنوری هەولێر بەهێزتردەبێت.
دوای ئەوەی تیمێک لە زانایانی زانکۆکانی کامبریدج و لیڤەرپوڵ توانیان وێنەی رووخساری ژنێکی ٤٠ ساڵەی نیاندەرتاڵ دروستبکەنەوە و کە بەپێی پێشبینییەکان نزیکەی ٧٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەرێم ژیاوە، لە ئێستادا لەلایەن تۆڕی نێتفلێکسەوە فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر دروست کراوە.
بانکی تی بی ئای لە نوسراوێکدا رایگەیاند، ئامادەکاری تەواویان بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە و داواشدەکەن کە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر سەرجەم وەزارەت وبەڕێوەبەرایەتییەکان ئاگاداربکاتەوە. دەشڵێت، "بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە ماوەیەکی کەمدا دەتوانین مووچەی مووچەخۆران بەبانکی بکەین".هاوکات فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەرێگەی بانکی بازرگانی عێراقەوە پرۆژەکەیان پێشکەشکردبوو.
رێکخراوی هاوکاری نەوەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی غەززەوە رایگەیاند، غەززە لە ئێستادا وێرانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە و دووبارە بنیادنانەوە و گەڕاندنەوەی بۆ پێش دۆخی گرژی و ئاڵۆزییەکان پێویستی بە ٨٠ ساڵ هەیە. دەشڵێت، " ئەگەر کارەکان بەخێرای ئەنجامبدرێن و پێنج هێندە دەستی کار خێراتر بکرێت دەکرێت تا ساڵی ٢٠٤٠ غەززە بنیاند بنێتەوە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی لێچوونی غازەوە لە بتڵێکی کلۆر کارمەندێکی پرۆژەی ئاوی خاس دوای تاقیکردنەوەی ئاستی لێچوونی غازی کلۆرەوەکە گیانی لەدەستداوە.
دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم هۆشداریدا لە هاتنی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینی بە لێزمە جارێکی دیکە لە چەند گەڕەک و ناوچەیەکی هەولێر لافاو دروستبووە و پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەش کرد، زیاتر لە شەش گەڕەک بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.
سەرەڕای فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا نرخی نەوت بەراورد بە رۆژی ١٥ـی نیسان بە رێژەی ٨٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستاشدا بە ٨٣ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەشێک لە خەڵکی بەدەست کێشەی ئاوسانی پێ و قاچەکانەوە دەناڵێنن کاتێک پلەکانی گەرما وردە وردە بەرز دەبنەوە، ئەم کێشەیەش کاریگەری لەسەر هەندێک کەس دەبێت لە ئەنجامی کۆمەڵێک هۆکارەوە.