لە پریمەر لیگ ئارسناڵ بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر شکستی بە یانەی بۆرنمۆس هێنا.
لە چامپیۆن شیپ ئەو یانەی عەلی حەمادی یاری تێدا دەکات بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە هدرسفێڵدی بردەوە و گەیشتە پریمەر یگ.
کیلینی دوپاتیکردەوە رۆناڵدۆ ئامانجی ئەوە بوو تۆڵە لە ریاڵ مەدرید بکاتەوە و یسەلمێنێت لەو یانەیە گەورەترە.
ناچۆ بڕیاری جێهێشتنی ریاڵ مەدریدی داوە بەڵام نایەوێت بچێتە هیچ یانەیەکی ئەوروپا.
لینکی راستەوخۆی یاری (ئارسناڵ و بۆرنمۆس)
مانەوەی پۆچیتینۆ لە راهێنەرایەتی چێڵسی مسۆگەر نییە و فلێکیش یەکێکە لە بژاردەکان بۆ شوێنگرتنەوەی.
مارکۆس ریۆسی 34 ساڵ یاریزانە بە وەفا و خۆشەویستەکەی هاندەرانی دۆرتمۆند پاش 12 ساڵ بڕیاریدا یانەکە جێبهێڵێت.
ڤێرستاپن پلەی یەکەمی قۆناغی پاڵاوتنەکانی فۆرمولا وەنی میامی بەدەستهێنا و لوکلێر لە پلەی دووەمدا بوو.
رایا بە باشترین گۆڵچی پریمەر لیگ دیاریکرا و خەڵاتی دەستکێشی زێڕینی بەدەستهێنا.
مان سیتی باشترین یانەی 10 وەرزی رابردووی ئەوروپایە و بایرن و ریاڵ لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان.
بنزیمە گەڕایەوە مەدرید بەمەبەستی چارەسەر کردنی ئەو پێکانەی لە سعودیە تووشیبووە.
لە جامی مەدرید رۆبلێڤ بە بردنەوە لە فرێتز گەیشتە کۆتایی و لیچکاش پاشەکشەی کرد.
ئەمشەو لە خولە ناوخۆییەکانی جیهان چەندین یاری ئەنجامدەدرێن.
چەندین یانەی ئەوروپی رکابەری لەسەر گواستنەوەی رۆکی دەکەن بۆ ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا بە خواستن بیگوازنەوە.
لە خولی سعودیە یانەی ئیتیحاد بە گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە بەرامبەر ئەبها شکستی هێنا.
رابیۆت تا ئێستا ئامادە نییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤی نوێبکاتە و مان یونایتدیش دەیەوێت بیگوازێتەوە.
تین هاگ بۆ راهێنەرایەتی بایرن پاڵێوراوە و تۆخیل دەیەوێت ئاڵوگۆڕی پۆستەکانیان بکەن.
مان یونایتد بیر لەوەدەکاتەوە سانچۆ بە 90 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت و نایەوێت بیگەڕێنێتەوە.
لە جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن بووە پاڵەوان دوای ئەوەی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر شکستی بە ئۆزباکستان هێنا .
لە خولی سعودیە هیلال بەردەوامە لە بردنەوە و بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر شکستی بە تەعاون هێنا.
گواردیۆلا جەختی لەوە کردەوە دەبێت لە هەموو یارییەکانی داهاتوو بردنەوە بەدەست بهێنن ئەگەرنا بردنەوەی پریمەر لیگ قورس دەبێت.
چاڤی رایگەیاند، دەیانەوێت تۆڵە لە جیرۆنا بکەنەوە و لەم دواییانەدا کاری زۆر باشیان ئەنجامداوە.
ئەنچیلۆتی نەیشاردەوە بەرامبەر تیپێک یاری دەکەن کە شەڕ دەکات لە پێناو مانەوە لە خولەکدا و ئامانجی خۆشیان بەدەستهێنانی سێ خاڵە بەرامبەریان.
سبەینێ لە خولی ئیسپانیا ریاڵ و بەرشەلۆنە بە جیا یاریان هەیە و لە خولی ئینگلتەراش مان سیتی میوانداری ولڤەرهامپتۆن دەکات.
بەرپرسانی میلان هەوڵدەدەن گرێبەست لەگەڵ واتکینز ئیمزا بکەن بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە.
داوا دەکرێت هاندەرانی بەرشەلۆنە بە پێنج یۆرۆ هاوکاری یانەکە بکەن و ئەوانیش ئەو بابەتە بە گاڵتەجاڕ ناودەبەن.
ناچۆ لە بڕیارەکانی ئەنچیلۆتی نیگەرانە و دەیەوێت لە وەرزی داهاتوو ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.
لیڤاندۆڤسکی دوپاتیکردەوە دڵخۆشە لە بەرشەلۆنە و یانەکەشی باشترین یانەی جیهانە.
بایرن میونشینیش چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی بێرناردۆ و ئەرکی بەرشەلۆنەش قورسە لەم نێوەندەدا.