مان یونایتد رابیۆتی دەوێت

PM:10:41:03/05/2024

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رابیۆت تا ئێستا ئامادە نییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤی نوێبکاتە و مان یونایتدیش دەیەوێت بیگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی توتۆسپۆرت بڵاویکردەوە، ڕابیۆت بۆندێکی نوێ لەگەڵ یۆڤانتۆس واژۆ ناکات، بەڵکو سەرەتا دەیەوێت بزانێت ئایا راهێنەرێکی نوێ جێگای ماسیمیلیانۆ ئەلێگری دەگرێتەوە یاخود نا.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، رابیۆ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەلێگری هەیە و نایەوێت دەست لە ئەرکەکەی بکێشێتەوە یاخود دووربخرێتەوە.

هەورەها تۆتۆ روونیشیکردووەتەوە، مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە هەوڵی رازیکردنی ئەستێرە فەرەنسیەکەدایە و یاریزانەکەش لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بڕیاری یەکلایکەرەوە لە بارەی چارەنووسی خۆی دەدات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، گرێبەستی رابیۆتی تەمەن 29 ساڵ لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ خانمە پیرەکە کۆتایی دێت و بڕیارە بەڕیوبەر کارەکانی لەگەڵ کریستیانۆ جیۆنتۆلی بەڕێوەبەری وەرزشی یۆڤانۆس کۆببێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووی یاریزانەکە.