فلێک بژاردەی بەردەم بەرپرسانی چێڵسیە

PM:01:50:04/05/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانەوەی پۆچیتینۆ لە راهێنەرایەتی چێڵسی مسۆگەر نییە و فلێکیش یەکێکە لە بژاردەکان بۆ شوێنگرتنەوەی.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە نیازی گۆڕانکاری کردنە لە راهێنەرایەتی یانەکەیان بەهۆی ئەوەی ئەنجامەکانیان بە سەرپەرشتیاری ماوریسیۆ پۆچیتینۆ سەقامگیر نییە.

رۆژانەمی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، هانسی فلێکی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئۆفەرێکی لەلایەن یانەی چێڵسی ئینگلیزیەوە بەدەست گەیشتووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی یانە لەندەنیەکە دەیانەوێت فلێک بکەنە راهێنەری یانەکەیان لە وەرزی داهاتوودا بە هەر نرخێک بێت چونکە دڵنیان زۆرترین سوود بە یانەکەیان دەگەیەنێت.

دەشڵێت، چەند ناوێک لەسەر مێزی ئەندامانی کارگێڕی چێڵسیدا هەیە بەڵام لە ئێستادا فلێک بژاردەی یەکەمی بەردەمیانە و مووچەیەکی زۆریان بۆ دابین کردووە جگە لەوەش بەڵێنی ئەنجامدانی چەند گرێبەستێکیان پێداوە.

فلێک لە رابروودا راهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیای کردووە، لە 11 یاریدا وەک راهێنەر خاوەنی 82 بردنەوە و 15 یەکسانبوون و 14 شکست بووە.

خ . ک