ئەنچیلۆتی ئامانجی خۆیانی بۆ یارییەکەی قادش دیاریکرد

PM:06:17:03/05/2024

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی نەیشاردەوە بەرامبەر تیپێک یاری دەکەن کە شەڕ دەکات لە پێناو مانەوە لە خولەکدا و ئامانجی خۆشیان بەدەستهێنانی سێ خاڵە بەرامبەریان.

ریاڵ مەدرید رووبەرووی قادش دەبێتەوە و لەسەر یارییەکەش کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی شاهانە رایگەیاند، ئامانجیان زۆر ڕوونە زیادکردنی سێ خاڵە بۆ بۆ سەر خاڵەکانیان بۆ ئەوەی لە بردنەوەی ئەم کێبڕکێیە نزیک ببنەوە کە خولی ئیسپانیایە،هەروەها تەنیا بیر لە گەیشتن بە ئامانجەکەیان دەکەنەوە ، بەرامبەر تیپێکیش یاری دەکەن کە بە جۆش و خرۆشەوە دێنە بێرنابیۆ و شەڕی مانەوە لە خولەکە دەکەن.

راهێنەرە ئیتاڵیەکە دوپاتیشیکردەوە، لە ئێستاوە ئاهەنگ ناگێڕین لەبەر ئەوەی هیچیان نەبردووەتەوە، ئەوەی گرنگە بەدەستهێنانی سێ خاڵەکەیە و دواتر بیر لە یارییەکەی بایرن دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆرتوا گەڕاوەتەوە و وەک میلیتاو ئامادەیە و لە بەرامبەر قادش یاری دەکەن، ئاردا گولەریش سەرەکی دەبێت.

وتیشی: ئێمە تیپێکی زۆر باش و بەهێزین و ئارەزووی زۆرمان هەیە بۆ دەستکەوتەکان، یاریزانی وەک و ڤینیسیۆسیشمان هەیە کە بەهۆی کوالێتی و خێراییەکەیەوە زۆر سودمام پێ دەگەیەنێت و زۆر باش گەشە دەکات.