تین هاگ و تۆخێل ئاڵوگۆڕ بە پۆستەکانیان دەکەن

PM:10:10:03/05/2024

264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تین هاگ بۆ راهێنەرایەتی بایرن پاڵێوراوە و تۆخیل دەیەوێت ئاڵوگۆڕی پۆستەکانیان بکەن.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پشتڕاستیان کردەوە، ڕاهێنەرێکی نوێ پەیوەندی بە لیستی پاڵیوراوەکانەوە کردووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو سەرپەرشتی راهێنانەکانی بایرن میونشن بکات.

بڕیار وایە تۆماس توخێل لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بایرن میونشن جێبهێڵێت، دوای ئەوەی ئاست و ئەنجامەکانی لەسەر ئاستی ناوخۆیی بەپێی پێویست نەبوون، بە تایبەت کە دوای چەندین ساڵ نازناوی خولی ئەڵمانیان لە چنگ دەرهێندرا.

دەربارەی ئەم بابەتەش ڕۆژنامەی بێڵد بڵاویکردەوە، ناوی ئیریک تێن هاگی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد لە دانوستانی بەرپرسەکانی بایرن میونشن تاوتوێ دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆخێلیش ئارەزووی مان یونایتد دەکات و دەیەوێت لەگەڵ تین هاگدا پۆستەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن، بەڵام لە ئیستادا هیچ قسەیەک ناکات تا دوای یاری گەڕانەوە بەرامبەر بایرن میونشن.

تین هاگ لەگەڵ مان یونایتد لەم وەرزەدا سەپەرشتی 47 یاری کردووە، لەو ماوەیەدا 23 بردنەوە و 17 شکست و حەوت یەکسانبوونیان هەبووە.

لە بەرامبەردا بایرن لەژێر دەستی تۆخێل 35 بردنەوە و شەش یەکسانبوون و نۆ شکستیان تۆمارکردووە لە 45 یاریدا.