کیلینی: رۆناڵدۆ ئامانجی ئەوە بوو تۆڵە لە ریاڵ مەدرید بکاتەوە

PM:04:08:04/05/2024

384 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کیلینی دوپاتیکردەوە رۆناڵدۆ ئامانجی ئەوە بوو تۆڵە لە ریاڵ مەدرید بکاتەوە و یسەلمێنێت لەو یانەیە گەورەترە.

جۆرجیۆ کیلینی یاریزانی پێشووی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە لێدوانێکیدا بڵاویکردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی ئەو کاتەی پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد ئامانجی ئەوە بوو تۆڵە لە یانەی ریاڵ مەدرید بکاتەوە.

کیلینی دەڵێت، رۆناڵدۆ توڕەبوو لەوەی کە یانەی ریاڵ مەدرید دەستبەرداری بوون لەبەرئەوە دەیویست بیسەلمێنێت لە یانەی شاهانە گەورەترە و بەو شێوەیەش تۆڵەی خۆی بکاتەوە.

وتیشی: ئەستێرە پورتوگالیەکە ئامانجی ئەوە بوو کە بە بردنەوەی نازناوەکان بەتایبەت چامپیۆنز لیگ ئەو ئامانجەی بەدیبهێێت و بۆ هەموان بسەلمێنێت کە باشترینە.

رونیشیکردەوە، رۆناڵدۆ لەو بابەتەدا بەختی نەبوو چونکە لە ساڵی یەکەمدا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ ماڵئاواییانکرد دوای شکستیان بەرامبەر ئەیاکس ئەمستردام.

ئاماژەی بەوەشدا، رۆناڵدۆ کەسایەتیەکی گەورەی هەبووە و بەردەوام هەمووان سەرسام بوون پێی، دەیویست جیهان بهەژێنێت لەگەڵیاندا بەڵام پێکانی زۆری یانەکەیان هۆکاری لەناوبردنی ئەو خەونەی بوو.

خ . ک