بەرپرسانی میلان هەوڵدەدەن گرێبەست لەگەڵ واتکینز ئیمزا بکەن

PM:04:50:03/05/2024

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی میلان هەوڵدەدەن گرێبەست لەگەڵ واتکینز ئیمزا بکەن بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی سەرقاڵی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی یانەکەیانن بۆ وەرزی داهاتوو چونکە لەم وەرزەدا لەو هێڵەدا کێشەیان هەبووە.

پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ رایگەیاندوە، کارگێڕی یانەکەی شاری میلانۆ چاویان لەسەر هێرشبەرێکی پریمەر لیگە کە ئەویش ئۆلی واتکینزی یاریزانی یانەی ئەستۆن ڤێلایە.

پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەرکی میلان ئاسان نابێت لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە چونکە ناتوانێت بڕە پارەیەکی زۆر لە پەلکێش کردنیدا خەرجبکات، ئەستۆن ڤێلاش نرخی 80 ملیۆن یۆرۆی لەسەر فرۆشتنی دیاریکردووە.

رونیشیکردووەتەوە، بەرپرسانی میلان گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەدا کردووە تا بزانن مەرجەکانی یاریزانەکە چین، جگە لەوەش ویستویانە بزانن ئارەزووی جێهێشتنی ئەستۆن ڤێلای هەیە یان نا.

واتکینز لەم وەرزەدا بەشداری لە 49 یاری یانەکەی کردووە، 27 گۆڵی تۆمارکردووە و 12 ئەسیستی هەیە، گرێبەستەکەشی لە هاوینی 2028 لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا کۆتاییدێت.

خ . ک