چامپیۆن شیپ.. ئیپسویچ تاونی یانەی عەلی حەمەدای گەیشتە پریمەر لیگ

PM:04:46:04/05/2024

356 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆن شیپ ئەو یانەی عەلی حەمادی یاری تێدا دەکات بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە هدرسفێڵدی بردەوە و گەیشتە پریمەر یگ.

لە یاریی هەفتەی 46 و کۆتا هەفتەی چامپیۆن شیپ، ئیپسویچ تاون لە یاریگاو بەردەم هاندەرانیدا لە بەردەم هەلێکی زێڕیندا میوانداری لە هێدرسفێلس کرد.

تایمی یەکەم، یاریزانانی ئیپسویچ بە بەهێزی دەرکەوتن و لە خولەکی 27 گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دوووەمدا، هەمان سیناریۆ دوبارە بوەوە کاتێک لە خولەکی 48 ئیپسویچ گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی ئیپسویچ کۆتایی هات و ئیپسویچ تاون کە عەلی حەمادسی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق یاری تێدا دەکات گەیشتە پریمەر لیگ.