ناچۆ بڕیاری جێهێشتنی ریاڵ مەدریدی داوە

PM:03:41:04/05/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناچۆ بڕیاری جێهێشتنی ریاڵ مەدریدی داوە بەڵام نایەوێت بچێتە هیچ یانەیەکی ئەوروپا.

فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بڵاویکردەوە، ناچۆ فێرناندێزی ئیسپانی و بەرگریکاری ریاڵ مەدرید بڕیاری رۆیشتنی لە یانەکەی داوە.

فابریزیۆ دوپاتیکردووەتەوە، ناچۆ بە بەرپرسانی ریاڵ مەدریدی وتوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ریزەکانی یانەکەی جێدەهێڵێت و گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە جونکە وەک یاریزانی سەرەکی پشتی پێ نابەسترێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، کە ئەو یاریزانە بە هیچ شێوەیەک نیازی نییە گرێبەست لەگەڵ هیچ یانەیەکی ئەوروپیدا ئیمزا بکات چونکە نایەوێت رووبەڕووی ریاڵ مەدرید ببێتەوە.

دەشڵێت، ئەو یاریزانە چەند ئۆفەرێکی پێشکەشکراوە لە یانەکانی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا و یانەکانی سعودیە و یانەی ئینتەر میامی ئەمریکیەوە، بە ڕێژەیەکی زۆریش دەچێتە خولی ئەمریکا و دەبێتە هاوڕێی لیۆنێل میسی.

ناچۆی 34 ساڵ ماوەی 12 وەرزە یاری بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و 24 نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە کە پێنج نازناویان چامپیۆنز لیگە، 357 یاری بە درێسی ئەو یانەیەوە ئەنجامداوە.

خ . ک