جامی مەدرید.. رۆبلێڤ بە بردنەوە لە فرێتز گەیشتە کۆتایی

AM:09:20:04/05/2024

56 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی مەدرید رۆبلێڤ بە بردنەوە لە فرێتز گەیشتە کۆتایی و لیچکاش پاشەکشەی کرد.

لە قۆناغ پێش کۆتایی جامی مەدرید، ئەندریە رۆبلێڤی روسی بەرامبەر تایلۆر فرێتزی ئەمریکی یاریکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، رۆبلێڤ بە ئاستێکی باشتروە بینرا و بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە کۆمەڵەی دووەمدا، فرێتز هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی دا بەڵام بێسوود بوو، ئەو کۆمەڵەیەش بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی رۆبلێڤ کۆتاییهات و سەرەنجام بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لێبردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی.

لە یاریەکی تریشدا، فیلیکس ئۆگێری ئەمریکی یاریەکەی بەرامبەر لێچکای چیکی بە براوە بۆ هەژمار کرا بەهۆی ئەوەی یاریزانی دووەم بە هۆی پێکانەوە کشایەوە، لە یاری کۆتاییشدا رووبەڕووی رۆبلێڤ دەبێتەوە.

خ . ک