PM:12:31:04/05/2024
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤێرستاپن پلەی یەکەمی قۆناغی پاڵاوتنەکانی فۆرمولا وەنی میامی بەدەستهێنا و
لوکلێر لە پلەی دووەمدا بوو.
پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی فۆرمولا وەنی میامی بەردەوامی هەیە و لە قۆناغی
پاڵاوتنەکاندا، ماکس ڤێرستاپنی هۆڵەندی و پێشەنگی جیهان توانی پلەی یەکەم
بەدەستبهێنێت.
ڤێرستاپن کە شۆفێرە لە تیمی رێدبول ماوەی قۆناغەکەی بە یەک خولەک و 27 چرکە
و لە هەزاردا 641 چرکە بڕی بە جیاوازی لە هەزاردا 108 چرکە لەگەڵ چارلز لوکلێری
دووەم.
شۆفێرە هۆڵەندیەکە کە لە پێشەنگی ریزبەندی جیهاندایە ئامانجی ئەوەیە بۆ
چوارەمین جاری بە دوای یەک لە ئەمساڵدا خەڵاتی پێشبڕکێ جیهانییەکان بەدەستبهێنێت.
هەریەکە لە سێرجیۆ پێرێز و دانێلی ریکیاردۆ و کارلۆس ساینز و ئۆسکار
پیاستری لە پلەکانی سێیشەم تا شەشەمی ریزبەندیەکەدا بوون.
لویس هەمیلتۆنی بەڕیتانیش کە لە تیمی مێرسیدێسە لە پلەی 12ی پێشبڕکێکەدا
بوو، بە شێوەیەکی چاوەڕوا نەکراویش ڤالتێری پۆتاس لە پلەی 18دا بینرا بەهۆی ئەوەی
لە کاتی پێشبڕکێکەدا رووبەڕووی کێشەی تەکنیکی بووەوە.
خ . ک