جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ.. ژاپۆن بە بردنەوە لە ئۆزباکستانی بووە پاڵەوان

PM:08:41:03/05/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن بووە پاڵەوان دوای ئەوەی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر شکستی بە ئۆزباکستان هێنا .

لە یاری کۆتایی جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ، هەڵبژاردەی ژاپۆن و ئۆزباکستان بەیەکگەیشتن.

تایمی یەکەم، فشارەکانی ئۆزباکستان زیاتربوون و چەند هەلێکی مەترسیداریان هەبوو، بەڵام هیچ هەڵبژاردەیەک سەرکەوتوو نەبوو لە تۆماری گۆڵدا.

لە تایمی دووەمدا، ژاپۆن چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامدا و یارییەکەش بە هاوسەنگی دەبیندرا، تا ئەو کاتەی لە خولەکی 90 یامادا گۆڵێکی بۆ ژاپۆن تۆمارکرد و سەری هەڵبژاردەکەی بەرزکردەوە.

هەرچەندە لە خولەکی هەشتی کاتی زیادکراودا لێدانی سزا بۆ ئۆزباکستان هەژمارکرا بەڵام رەحمۆنالیڤی هێرشبەری ئۆزبکاستان لەدەستیدا.

سەرەنجام یارییەکە بەو تاکە گۆڵە بە کۆتا هات و ژاپۆن بۆ دووەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ.