خولی سعودیە.. ئیتیحاد بە ئەبها دۆڕا

PM:11:18:03/05/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە یانەی ئیتیحاد بە گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە بەرامبەر ئەبها شکستی هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی30 خولی سعودیە یانەی ئەبها لەبەردەم هاندەرانیدا پێشوازی لە ئیتیحاد کرد.

تایمی یەکەم، هەرچەندە ئیتیحاد مەترسیدارتر بوو هێرشی زیاتریشی دەبردە سەر گۆڵی ئەبها بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکامبوون.

لە تایمی دووەمدا، ئەبها گۆڵێکی بە لێدانی سزا لە خولەکی 57 تۆمارکرد، دوای شەش خولەکی تر لێدانی سزا بۆ ئیتیحاد هەژمارکرا و جۆتا چووە سەر تۆپەکە و لێدانە سزاکەی جێبەجێکرد و گۆڵی پێ تۆمار نەکرا بەڵام راستەوخۆ تۆپەکە گەڕایەوە و ئەم جارە سەرکەوتوو بوو لە تۆماری گۆڵ و یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.

دواتر ئەبها ئیتیحادی شۆککرد و دوو گۆڵی دیکەی لە خولەکەکانی 69 و 73 لە رێگەی حەسەن عەلی و نوگوێراوە نوسییەوە.

یارییەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە سودی ئەبها کۆتایی هات.

بەم ئەنجامە ئیتیحاد بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ لە پلەی پێنجەم دەبیندرێت و ئەبها لە پلەی 16یە بە 28 خاڵ.