گواردیۆلا: دەبێت لە هەموو یارییەکانی داهاتوو بردنەوە بەدەستبهێنین

PM:07:42:03/05/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا جەختی لەوە کردەوە دەبێت لە هەموو یارییەکانی داهاتوو بردنەوە بەدەست بهێنن ئەگەرنا بردنەوەی پریمەر لیگ قورس دەبێت.

لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی رووبەرووی وڵڤەرهامپتۆن دەبێتەوە و پیپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزنیش دەڵێت: هەفتەیەکی باشمان بەسەر برد، یاریزانەکان لە چوارچێوەیەکی باشتردان و چالاکترن، چەند وردەکارییەک لە تاکتیکەکاندا کاریان لەسەر کراوە.

دوپاتیشی کردەوە، دەبێت هەموو ئەو یارییانەی لە خولەکە ماوە بیبەینەوە و هەر 12 خاڵەکە بەدەست بهێنین ئەگینا بردنەوەی نازناوەکە زۆر قورس دەبێت لەبەر ئەوەی ئارسناڵ زۆر بەهێزە، بەڵام کەسیش نازانێت چی روودەدات.

وتیشی:ئەو کارانەی کە ئەکادیمیای مانچستەر سیتی لەماوەی پێنج بۆ حەوت ساڵی ڕابردوودا کردوویەتی باوەڕپێنەکراوە، یەکێک لەوانە دروستکردنی فۆدینە کە یاریزانێکە هەمیشە دەتوانێت گەشە بکات تا ئەو کاتەی واز لە یاریکردن دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دیاز و فۆدین لە بارودۆخێکی باشدان، هەروەها هالاند ئامادەیە و بەرامبەر وڵڤەر یاری دەکەن، دواتریش بیر لە یاریزانەکانی تری تیپەکە دەکەمەوە.