پیۆلی نەیشاردەوە میلان دەتوانێت بگەڕێتەوە سەردەمی زێرینی خۆی و سوپاسگوزاری یاریزانەکانی یانەکەشە.
کۆبوونەوەی نێوان لاپۆرتا و چاڤی دواخرا و دوو راهێنەریش لە ئەگەری دورخستنەوەی بۆ جێگاکەی پاڵێوراون.
لە خولی سعودیە یانەی نەسڕ نەیتوانی لە هیلال بباتەوە و بە گۆڵێک لەگەڵیدا یەکسانبوو.
ئەو پارچە کلێنسەی مێسی یەکەم گرێبەستی لەسەر واژۆکرد بە بڕی 760 هەزار پاوەند فرۆشرا.
یانەی یۆڤانتۆس بە فەرمی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی دورخستەوە.
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر لە یاریگای خۆیدا بەبێ گۆڵ لەگەڵ حدود یەکسانبوو.
تۆخێل دوپاتیکردەوە دڵتەنگە بە جێهێشتنی بایرن و دەشزانێت لەدەستدانی نازناوی بۆندس لیگا جێگای قبوڵکردن نەبوو.
ئینتەر میلان ئاواتەخوازە بتوانێت لە هاوینی ئەمساڵدا ناچۆ بە گواستنەوە بۆ یاریگای جۆزێپی میاتزا رازیبکات.
سلۆت جەختی لەوە کردەوە، دەتوانێت پشتراستیی بکاتەوە کە وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنانی لیڤەرپوولی گرتووەتە ئەستۆ.
سبەینێ لە خولی ئیتاڵیا میلان رووبەڕووی تۆرینۆ دەبێتەوە و لە خولی ئەڵمانیاش کۆتا هەفتە بەڕێوەدەچێت.
دەیڤز لە ریاڵ مەدرید نیگەرانە و بە نیازە سزای ئەو یانەیە بدات بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
15 یاریزان لە لیستی پاڵێوراوانی باڵۆن دۆردان و بێلینگهام و ڤینیسیۆس بژاردە بەهێزەکانن.
بەرپرسانی مان سیتی دەیانەوێت گرێبەستی گواردیۆلا ردێژ بکەنەوە و راهێنەرەکەش بەنیازە ساڵی 2025 یانەکەی جێبهێڵێت.
کارگێڕی یۆڤانتۆس بە نیازن ئەلێگری لە پۆستەکەی دووربخەنەوە و زیدان و سێ راهێنەریتر پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی.
دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، لە کاتی بڵاوکردەوەی لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکە بۆ یۆرۆی 2024 سوپرایزێکی گەورەی ئاشکراکرد ئەویش گەڕانەوەی نگۆلۆ کانتی بوو.
لیڤەرپول رۆیشتنی هەردوو یاریزان ماتیپ و تیاگۆی لە کۆتایی وەرزدا بە شێوەیەکی ئازاد راگەیاند.
بە فەرمی ڤان پێرسی بۆ ماوەی دوو ساڵ بووە راهێنەری هێرنەڤین و لە هاوینی ئەمساڵەوە دەستبەکار دەبێت.
لاپۆرتا بڕیاریداوە چاڤی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە بەهۆی لێدوانەکانیەوە لەسەر ئابووری یانەکە لە ماوەی رابردوودا.
ئەتلەتیک بلباو تەنیا بە یەک مەرج دەستبەرداری ویلیامز دەبێت ئەویش ئەرکی بەرشەلۆنە قورس دەکات.
هیلال دەیەوێت دوو یاریزانی بیانی بفرۆشێت و یەکێک لە جێگرەوەکانیشیان رافینهای یاریزانی بەرشەلۆنە دەبێت.