هیلال دەست لە رافینها بەرنادات

AM:09:54:17/05/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هیلال دەیەوێت دوو یاریزانی بیانی بفرۆشێت و یەکێک لە جێگرەوەکانیشیان رافینهای یاریزانی بەرشەلۆنە دەبێت.

دەنگۆکان سەبارەت بە ئامانجەکانی یانەی هیلالی سعودی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینی داهاتوو بەردەوامە و کەناڵی ئەلکاسی قەتەری بڵاویکردەوە، هیلال لە هاوینی داهاتوودا چاودێری ڕافینها ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی بەرشەلۆنە دەکات.

ئەستێرەکەی بەرشەلۆنە کە لە دوایانەدا درەوشاوەتەوە بە یەکەمین ئامانجی یانەکەی سعودییە دادەنرێت، لە بەرامبەردا بەڕێوبەرانی یانە کەتەلۆنیەکە ئامادەن بە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری رافینها ببن.

یانەی هیلال هەوڵدەدات لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەدا هێڵی هێرشبەری بەهێزتر بکات، بۆ ئەم مەبەستەش دەستبەرداری مایکل دێلگادۆ بەڕازیلی و ڕێنان لۆدی هاونیشتیمانی دەبێت و بە نیازە بە ئەستێرەی باشتری بیانی جێگەیان پڕبکاتەوە.

رافینهای تەمەن 27 ساڵان ئەم وەرزە لەگەل بەرشەلۆنە بەشداری لە 36 یاریدا کردووە و خاوەنی 10 گۆڵ و 12 ئەسیستە.