PM:11:20:17/05/2024
296 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە یانەی نەسڕ نەیتوانی لە هیلال بباتەوە و بە گۆڵێک لەگەڵیدا یەکسانبوو.
لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولی سعودیە یانەی نەسڕ لە یاریگای ئەوەل پارک و
بە درێسە زەردەکەیەوە پێشوازی لە هیلال کرد.
تایمی یەکەم، نەسر لە خولەکی یەک گورزی خۆی وەشاند و ئۆتاڤیۆ گۆڵێکی نایابی
بە ئەسیسی رۆناڵدۆ تۆمارکرد، دواتر رۆناڵدۆ چەند هەلێکی ئاسانی لەدەستدا و گۆڵەکەی ئۆتاڤیۆش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.
لە تایمی دووەمدا، هەردوولا لە فشارکردن بەردەوامبوون بەڵام هەوڵەکانیان
پوچەڵ دەکرایەوە، تا لە دواساتدا و لە خولەکی 12ـیەمی کاتی زیادکراودا لێدانێکی
سزا بۆ هیلال هەژمارکرا و میترۆڤیچ گۆڵی یەکسانی پێ تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێک و خاڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.
هیلال کە براوەی خولەکەیە لە ئێستادا خاڵەکانی بۆ 90 خاڵ بەرزکردووەتەوە و
نەسڕیش دووەمی ریزبەندیە بە 78 خاڵ.