پریمەر لیگ.. ئارسناڵ سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا

PM:04:56:04/05/2024

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پریمەر لیگ ئارسناڵ بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر شکستی بە یانەی بۆرنمۆس هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 36ی خولی ئینگلتەرا، ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە بۆرنمۆس کرد.

تایمی یەکەم، ساکا لە خولەکی 45 بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

لە تایمی دووەمدا، تۆپ هاوێژەکان بەردەوامبوون لەسەر ئاستە بەرزەکەیان و لە خولەکی 70 ترۆسارد و لە حەوت خولەکی کاتی زیادکراودا دیکلان رایس گۆڵی دووەم و سێیەمیشیان تۆمار کرد.

سەرەنجام ئارسناڵ یارییەکەی بردەوە و بە کۆکردنەوەی 83 خاڵ بە کاتی لە پێشەنگە و بۆرنمۆس بە 48 خاڵ لە پلەی 10یەمە