لیڤاندۆڤسکی: بەرشەلۆنە باشترین یانەی جیهانە

PM:03:24:03/05/2024

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی دوپاتیکردەوە دڵخۆشە لە بەرشەلۆنە و یانەکەشی باشترین یانەی جیهانە.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک بیری لەوەنەکردووەتەوە ئەو ژمارە گۆڵە لەم وەرزەدا تۆمار بکات بەڵام لە تواناشیدا بووە باشتر بێت.

لیڤاندۆڤسکی دەڵێت، کاتێک دەبینێت لە رابردوودا ناوی تر هەبووە گەیشتووەتە ئەو ژمارە گۆڵە ائەوا زیاتر هانی دەدات گۆڵی زیاتر تۆمار بکات، بە دڵنیاییشەوە تێری هێنری و داڤید ڤیا کاری گەورەیان لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامداوە.

رونیشیکردەوە، بەرشەلۆنە ئەو شوێنە بووە کە ویستویەتی یاری بۆ بکات بە بەردەوامی چونکە باشترین یانەیە لە جیهاندا و بەردەوامیش لەو ئاستە دەمێنێتەوە.

دوپاتیشیکردەوە، یاریزان بوونی بەرشەلۆنە مانای زۆری هەیە و هەندێک جار دۆزینەوەی وشەیەک بە وەسفی بکەیت نادۆزرێتەوە، بەڵام دەبێتە شانازی پێوە بکەیت کە دەبیتە بە شێک لە مێژووی ئەو یانەیە.

لیڤا لە کۆتاییدا دەڵێت، ئێستاش هەمان ئەو خولیایەم هەیە کە لە ساڵانی رابردودا هەمبووە، دەمەوێت کاری گەورەتر ئەنجامبدەم بۆ ئەو یانەیەی خۆشی دەوێت و بیری لەوە نەکردووەتەوە جێی بهێڵێت.

خ . ک